عێراق دووەم کاروانی غازی شلى رەوانەی ئیمارات کرد

razz

عێراق دوەم کاروانی غازی شل رەوانەی ئیمارات کرد کە زیاتر لە دە ھەزار مەتر سێجایە و لە پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت وەزارەتی نەوتیش جەخت دەکات لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی بەرھەمی غازی شل بۆ پێنج ھەزار تۆن لە رۆژێکدا.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: رۆژی چوار شەممە عێراق دوێنێ دووەم کاروانی غازی شلی لەڕێی کەشتییەوە بەبڕی دە ھەزار و پێنج سەد مەتر سێجا لە بەرھەمەکانی غازی سروشتی بەھاوبەشی ھەردو کۆمپانیای شێڵ و میتسۆبۆشی رەوانەی بەندەری فوجیرە لەوڵاتی ئیمارات کردووە

ھاوکات “عاسیم جیھاد” وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ھەناردەکردنی بەرھەمەکانی غازی سروشتی ھۆکارێکە بۆ زیادبوونی داھاتی وڵات و کەمکردنەوەی قەیرانی دارایی و بەڵگەشە بۆ سەرکەوتنی سیاسەتەکانی وەزارەتی نەوت بۆ وەبەرھێنان لە غازی سروشتی لاوەکی کە پێشتر دەسوتێنراو بە فیڕۆ دەچوو ، ھەروەھا ئەوەشی ئاشکراکرد کە عێراق رۆژانە پێنج ھەزار تۆن غازی شل بەرھەم دەھێنێت و جگە لە دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ غازە زیادەکە ھەناردەی دەرەوە دەکرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات