١٠ رێنمایی بۆ ژیانێکی ئاسودەو بەختەوەر

chalack

١- زاڵبوون و کۆنترۆڵ کردنی ھەست، بەتایبەت لەکاتی دووڵی و بوونی کێشەدا.
٢- بەردەوام پێبکەنە، توێژەران جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پێکەنین راستەوخۆ پەیوەندی بەمێشکەوە ھەیەو کلیلی بەختەوەرییە.
٣- پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تر مەپچڕێنەو لە کەس نیگەران مەبە، چونکە لە داھاتوودا جارێکی تر روبەرووی یەک دەبنەوە.
٤- بیرکردنەوەی ئیجابی کاریگەری باشی بۆ مێشک ھەیە، بەپێچەوانەوە بیرکردنەوەی سلبی کاریگەری خراپی دەبێت.
٥- ئەو کارە بکە دڵخۆشت ئەکات، چونکە بەپێچەوانەوە ھەست بەبێزاری و خۆبەدورگرتن ئەکەیت.
٦- بۆ ئەوەی ھەست بەبەختەوەری بکەیت، لێبوردەبە.
٧- بیر لە ئێستا بکەوە، چونکە کاتێک بیر لە رابردوو دەکەیتەوە، خراپەکان بەبیرتدا دێتەوە.
٨- زیاد لە پێویست ژیان بەجدی وەرمەگرە، چونکە ئەمە وا دەکات بەردەوام ھەست بەنیگەرانی و دوو دڵی بکەیت.
٩- ھەڵبژاردن و دیاریکردنی ھاوڕێکانت بەوریایی.
١٠- ئاسودەکردنی مێشک، وەک ئەنجامدانی یۆگاو مەلەکردن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات