ژمارەیەک گەشتی ئاسمانی لە بەریتانیا ڕاگیرا

razz

بەھۆی با و بارانەوە لە بەریتانیا ژمارەیەک گەشتی ئاسمانی ڕەتکرانەوە.
سەرچاوە ھەواڵییەکان بڵاویانکردەوە کە زریانی “کاتی” چەندین ناوچەی بەریتانیای گرتۆتەوە و بەوھۆیەشەوە زیاتر لە سەد ھەزار ماڵ بێ کارەبا مانەوە بە تایبەت دوای ئەوەی خێرایی با سەد میلی لە سەعاتێکدا تێپەڕاند.
پێشبینیش دەکرێت کە خێرایی با زیاتر ببێت و بەوەش ھۆشداری دراوە لە کەوتنی درەخت و زیان کەوتن بە وێستگەی کارەبا و فڕۆکەخانەکان. کەشناسی وڵاتەکەش ھۆشداری داوە لە ئەگەری ڕوودانی لافاو لە ناوچەکانی باشوری خۆرئاوای ئینگلتەرا.
لە ھەندێک فڕۆکەخانەی بەریتانیا ئەو زریانە چەندین گەشتی ئاسمانی ڕەتکردۆتەوە و دواخستووە و دوای ئەوەشی چەند درەختێک بەسەر ڕێگا ئاسنینییەکاندا کەوتوون, چەند گەشتێکی شەمەندۆفێریش ڕەتکراونەتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات