چەند زانیاریەکی سەرسوڕھێنەر لەسەر وڵاتی ھندستان

razz

ھندستان یەکێکە لە وڵاتانەی بەوە جیادەکرێتەوە کە ژمارەی دانیشتوانی یەکجار زۆرە خاوەنی داب و نەریتی جۆراوجۆر و تایبەت بە خۆیەتی سەرگوزشتەی سەیر و سەمەرەیان ھەیە ئەمەش ھەندیک لە سەیر و سەمەرەکانی وڵاتی ھندستانە:
١-خانمانی ھندستان لەماڵەوە خاوەنی %١٠ ئاڵتونی ھەموو جیھانن ئەم ریژەیەش لە یەدەگی ئاڵتونی ئەمریکا و کەنەدا زیاترە چونکە ئاڵتون بەشێکی دانەبڕاوە لە کلتوری ھندستان.
٢- ٢١ پیاوی ھندی لە بەرامبەر ١٠٠٠٠ ئەفخانی شەڕیان کردوە ھەتا مردن بۆ پارێزگاری کردن لەلە خاکەکەیان لە ساڵی ١٨٩٧ دا ئەمەش ئازایەتی پیاویان دەردەخات.
٣-لە ھندستاندا بەندینخانە ھەیە کە گیراوەکان دەتوانن بڕۆنە ماڵەوە دوای دەگەڕێنەوە بۆ بەندینخانە تەنانەت ھەندێکیان ئیشی مامۆستای دەکەن دوای دەگەڕێنەوە بۆ بەندینخانە.
٤-بۆ یەکەم جار ئەڵماس لە ھندستان دۆزراوەتەوە.
٥-فەرمانبەرانی ھێڵی ئاسنی ھندستان یەک ملیون و نیو فەرمانبەرە کە دادەندریت بە گەورەترین ڕێژەی فەرمانبەر لە جیھاندا.
٦- سێ سەد ملیون خواوەندی جۆراو جۆر ھەیە تەنانەت لە ھەر گوندێکدا خواوەندی خۆیان ھەیە.
٧-ژمارەی وەرزەکان لە ھندستان لەجیاتی ئەوەی چوار وەرز بێت شەش وەرزە کە ئەوانیش بەھار و ھاوین و وەرزی و پایز و زستان و سەرەتای بەھارە.
٨-گەورەترین خێزان لە جیھاندا لە وڵاتی ھندستانە کە لە پیاوێک و ٣٩ ژن و ٩٤ منداڵ پێکھاتوە
٩-حەوتەم وڵاتە لە گەورەی ڕوبەری جوگرافیادا و دوەم وڵاتە لە دوای چین لە ژمارەی دانیشتوانیدا.
١٠-لەھندستاندا پێویستە ھەموو کەسێک ھەتا تەمەنی چواردە ساڵی بخوێنێت.
١١-ھەندێک لە کۆمپانیای فڕۆکەوانی تەنھا کارمەندی ژن وەردەگرێت چونکە کێشیان کەمە بەمەش بانزین کەم سەرف دەبێت ٥٠٠٠٠٠ دۆلار لە سوتەمەنی ساڵانە دەگەڕێتەوە بۆیان.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات