مۆرینیۆ ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدی دەوێت

harem

خۆزێ مۆرینیۆی راھێنەری پرتوگالی کە بەڕای زۆرینەی راگەیاندنەکان ھاوینی ئەمساڵ دەبێتە راھێنەری یانەی مانچستەر یونایتد چاوی بڕیوەتە جەیمس رۆدریگێزی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید و دەیەوێت بیباتە ریزەکانی مانچستەر یونایتد.

گۆڤاری دۆن بالۆنی ئیپسانی بڵاویکردۆتەوە کە مۆرینیۆ داوای لە ئیدارەی مان یونایتد کردووە بۆند لە رۆدریگێز ئیمزا بکەن بۆ ئەوەی پێکھاتەکەی پێ بەھێز بکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئیدارەی ئەو یانەیە بڕی ٨٠ ملیۆن یۆرۆیان تەرخان کردووە تا یانەی ریاڵ مەدریدی پێ رازی بکەن دەستبەرداری ئەو یاریزانە کۆڵۆمبیە بن.

ھەمان گۆڤار ئاماژەشی داوە کە مۆرینیۆ ئارەزوو دەکات بۆند لەگەڵ گۆنزالۆ ھیگواینی ھێرشبەری یانەی ناپۆلی ئیمزا بکات بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە ٩١ ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی ئیتاڵیەکە بۆ ئەوەی بە فرۆشتنی ھیگواین رازی بن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات