خشتەی کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی داھاتوو دیاریکرا

chalack

لەم مانگەدا موەلیدە ئەھلیەکان ١٥٠ سەعات کارەبای نیشتیمانی دەدەنە ھاووڵاتیان، ھەروەھا بڕی ٥ ھەزارو ٢٥٠ دیناریش بۆ ھەر ئەمپێڕێک لە ھاووڵاتیان وەردەگرن.
“بەرزان محەمەد” بەڕێوەبەری وەرشەی مەرکەزی کارەبای سلێمانی بە”کوردسات نیوز”ی رایگەیاند ، موەلیدە ئەھلییەکان رۆژانە ٥ سەعات کارەبا دەدەنە ھاووڵاتیان، ھەروەھا بڕی ٥ ھەزارو ٢٥٠ دیناریش بۆ ھەر ئەمپێڕێک وەردەگیرێت.
وتیشی: ئەگەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان گازوایلیان بەنرخێکی کەم بۆ دابین بکات، ئەوا دەتوانن لەبەرامبەردا پارەی ئەمپێڕەکانی کارەبا کەمتر بکەنەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات