واشنتۆن داوا لە خێزانی دیپلۆماتکارەکانی دەکات شاری ئەدەنە جێبھێلن

razz

بەھۆی بارودۆخی ئەمنییەو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ( پێنتاگۆن) رایگەیاند، سەربازان و کەسوکاریان لە ئیزمیر، موغلاو ئەدەنا لە تورکیا دەکشێنێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، گەشتیارانی ئەمریکا لەتورکیا لەلایەن گروپە تیرۆریستییەوەکانەوە رووبەرووی پەلاماری تیرۆریستی دەبنەوە، ھەربۆیە داوا لەکەسوکاری دیپلۆماتکارەکان دەکەین شاری ئەدەنەنی باشوری خۆرھەتی تورکیا جێبھیلن.

ھاوکات وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش داوای لەخێزانی سەربازەکانی کردووە شارەکانی ” ئەدەنە و ئیزمیر و موغلە” لەباشوری تورکیا جێبھێڵن، راشیگەیاندووە، ھەرچەندە ئەوکارە بەلای ئەو خێزانانەوە قورسە ، بەڵام دەبێت ئەمریکا دڵنیابێت لەپارستنی گیانی ھاوڵاتیانی لە تورکیا.

ھاوکات بەرپرسێکی باڵا سەربازی ئەمریکا ریگەیاندووە، ئەو بڕیارە کاتییە و پەیوەندنی بە بارودۆخی ئەمنی تورکیا و رووبەرووبونەوەی تیرۆرەوە ھەیە.

لایخۆشیەوە پیتەر کۆک سکرتێری رۆژنامەوانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاند: ئەو بڕیارەی ئەمەریکا پەیوەندی بە چڕبونەوەی ھێرشەکانی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھەیە لە بنکەی سەربازیی ئەنچەرلیکەوە.
بەپێی زانیارییەکانیش، داواکارییەکەی ئەمریکا خێزانی نۆسەد سەربازی ئەمریکی دەگرێتەوە، کە لە بنکەی ئەنچەرلیکن، داواکارییەکە کەسوکاری دیبلۆماتکارانی ئەمریکاش لە کونسوڵخانەی ئەدەنە دەگرێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات