لە نوسنێکیدا لە پەیجی تایبەتی خۆی “قوباد تاڵەبانی” جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دەڵێت: ھەر کێشەو ڕا جیاییەک لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا ھەبێت یان لەم ماوەیەی دوایی روویدابێت، کەناڵ و رێککاری ناوخۆیی زۆر ھەن بۆ تاوتوێکردن و ھەوڵی چارەسەرکردنیان، ئەمەش پێشھاتێکی نوێ نییە لە مێژووی کاری یەکێتیدا.
ھەروەھا داوا لە ڕاگەیاندنەکانیش دەکات بە وردی و ھەستکردن بەبەرپرسیاریەتەوە ھەواڵ بڵاوبکەنەوە.
ئەمەش دەقی نوسینەکەیەتی:
ھەر کێشەو ڕا جیاییەک لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا ھەبێت یان لەم ماوەیەی دوایی روویدابێت، کەناڵ و رێککاری ناوخۆیی زۆر ھەن بۆ تاوتوێکردن و ھەوڵی چارەسەرکردنیان، ئەمەش پێشھاتێکی نوێ نییە لە مێژووی کاری یەکێتیدا. ئەم پرسە حیزبییە ناوخۆییانە جیاواز و دوورن لە تایبەتمەندیی و ئەرکی دامەزراوەو پێگە حکومی و ھەرێمییەکان، بۆیە پێویست ناکات ھیچ میدیایەک دوور بڕوات لە چنینی لێدوانی خەیاڵی و ناڕاست بەناوی سەرچاوەو نووسینگەی ئێمەوە، ئەرکی میدیاکانیتریشە وردبن لە گواستنەوەی ھەواڵ و نەبنە بەشێک لە پرۆژەی دروستکردنی وتی وتی و واتە وات، چونکە کەناڵی لێدوان و کەناڵی قسەکردنی ئێمە ڕوونە کە ئەم پەیجە فەرمییەو لێدوان و راگەیەنراو و دیدارە رۆژنامەوانییەکانمانە، جگە لەمانە ھەرچی لەسەر ئێمە بوترێت و بکرێتە ھەڵوێست، بەھای ئەو مەرەکەبەی نییە کە ھەواڵەکەی پێ دەنوسرێتەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق