ئیتاڵیا لەماوەی ٢ رۆژدا زیاتر لە ھەزار کۆچبەریان لەخنکان ڕزگارکردووە

harem

لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا ھێزەکانی پاسەوانی ئیتاڵیا زیاتر لە ھەزار کۆچبەری نایاساییان لە نزیک کەنارە ئاوییەکانی دەریای ناوەڕاست لە خنکان ڕزگارکردووە کەبەنیازبوون بەشێوەیەکی نایاسایی ڕوو لەئەوروپا بکەن.

لەو بارەیەوە ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکردوە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەلایەن ھێزەکانی پاسەوانی دەریاوە، لەدورگەکانی ئیتاڵیا ھەزار و چوار سەدو ھەشتاو دوو پەنابەر رزگارکراون کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵ بوون . 

ئەوەش خراوەتە روو کەتەواوی ئەو پەنابەرانە لەکۆی دوانزە ئۆپراسیۆنی دەریایدا رزگارکراون و ژمارەیەک کەشتی ئەمنی بەکارھێنراون . 

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردوە، لەماوەی ئەمساڵدا چواردە ھەزار و چوار سەدو نەوەدو دوو پەنابەر لەدورگەکانی ئیتالیا و لیبیا لەخنکان رزگارکراون



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات