لەبەر ئەم ھۆکارانە ماکەرۆنی لە ئێواراندا بخۆ

razz

پێشتر ماکەرۆنی وا دادەندرا کە دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێش بەڵام لە چەند لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا ئەوە دەرکەوتوە کە ماکەرۆنی یەکێکە لە ھۆکارەکانی دابەزینی کێشی لەش و ھەستی تێربوون خێرادەکات بەمەرجێک ئەو ماکەرۆنەیەی کە بەکاردەھێندرێت لە گەنمی تۆخ دروست کرابێت و ھەروەھا دەبێت زۆر نەکوڵێندرێت بۆ ئەوەی ڕۆنێکی زۆر ھەڵنەمژێت ،لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئاگاداری ئەو خۆراکانە بین کە لە گەڵیدا دەیخۆین و دوربکەوینەوە لە بەکارھێنانی ئەو خۆراکانەی کە کالۆریان بەرزە لەکاتی خواردنیدا سەوزەوات و ماسی زیاتر بخورێت،بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر کۆمەڵێک کەس ئەنجامدرا کاتێک مەعکەرۆنیان لە ئێواراندا خوارد خوارد دەرکەوت ھەستی تێربونیان زیادی کرد و ئەوەش تۆمارکرا کە ھۆکارێکە بۆ دابەزینی کێشی لەش و ڕێژەی شەکر و چەوری خوێن .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات