ئەمریکا پێشوزای کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مێژووی تەدمور دەکات لە دەستی تیرۆریستانی ، بەڵام ئەو سەرکەوتنە کاریگەری نابێت لەسەر دژایەتیکردنی ئەمریکا بۆ دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد.
“جۆن کێربی” وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، پێمان وایە رزگارکردنی شاری تەدمور لە تیرۆرستانی داعش ھەنگاوێَکی ئەرینییە ، بەڵام ھێشتا کاریگەرەیەکی دەرنەکەوتووە لەسەر دانوستانەکانی ئاشتی ژنێڤ و ئەو گۆرانکاریەش کار ناکاتە سەر دژایەتیکردنی ئەمریکا بۆ دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد ، تیرۆرستانی داعش ئەو ناوچەیەیان تێکدابوو کەھێمایەک بوو بۆ مێژووی مرۆڤایەتی و کەلتووری ھاوبەشمان و شارەزایایەکی بەناوبانگی شوێنەواریان تیرۆرکردو ، بەڵام ھیوای گەورەتر بۆ گەلانی سوریا رێگری کردنە لەپەرەدان بەتاوانەکانی رژێمی ئەسەد دژ بەگەلانی سوریا .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق