سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی ناردنی ھێزی زیاتر بۆ عێراق دەکات

razz

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند: بەمنزیکانە سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی زیادکردنی رێژەی سەربازانی ئەمریکی لەعیراق بڕیار دەدەدات.
جەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، پشتیوانی ھێزە عیراقییەکان دەبین لە ئۆپەراسیۆنی گەورەی چاوەڕوانکراوی ئازادکردنەوەی شاری موسڵ کە ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی داعشدایە و بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای ھێزی سەربازی عیراق بۆ بەرەنگاربوونەوە لەدژی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لەموسڵ، بڕیارە باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاری زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ئەمریکایی لەعیراق دەربکات.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا وتیشی: جێبەجێکردنی بڕیاری چۆنیەتی ھاوکاری سەربازی ئەمریکا بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنەی ھێزە عێراقییەکان، پاش ئەوە دێت کە ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری چەند پێشنیارێکی خستووەتە بەردەستی باراک ئۆبامای سەرۆک کۆماری ئەمریکا و پێکەوە گفتوگۆی دەکەن.
ھەفتەی رابردووش، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، رایگەیاند: لەئێستادا سێ ھەزار وھەشت سەرباز و راوێژکاری ئەمریکی لە عێراقدا بونیان ھەیە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات