سوپای عێراق لە موسڵ بەفڕۆکەی ئێف ١٦ بۆردومانی سەربازگەیەکی داعشی کرد

chalack

سوپای عێراق بەفڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ بۆردومانی سەربازگەیەکی داعش دەکات لە موسڵ، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیش بەھۆی ھێرشە ئاسمانییەکانەوە لە باکوری پارێزگای سەڵاحەدین خاپوور دەکرێت.
شانەی راگەیاندنی جەنگی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانیان سەربازگەی “غەزلانی” تایبەت بەمەشق و راھێنانی تیرۆریستانی داعش لە موسڵ بۆردومانکردووە و بەو ھۆیەشەوە ژمارەک تیرۆریست کوژراون و برینداربوون.
شانەی راگەیاندنی جەنگ ئەوەشی خستۆتەروو، لە ئاکامی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی عێراق لە قەزاری”شەرگات”ی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین، ٢٠ تیرۆریستی داعش کوژراون و کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیش خاپورکراوە.
جێگای ئاماژەیە سوپای عێراق قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵی لەدەستی داعش دەستپێکردووە، لە چەند رۆژی رابردووشدا چەند گوندێکی دەوروبەری ئەو پارێزگایە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات