پێوەدانی مێروو و مێشوولە مەترسیدارترە لەوەی پێشبینی دەکرێت.
سەرچاوە تەندروستییەکان بڵاویانکردۆتەوە کە زۆرجار گرنگی بە پێوەدانی مێرووەکان نادرێت کە ئازار یاخود ھەڵئاوسان دروست دەکات.
بەڵام کاریگەرییەکانی ئەو پێوەدانە زۆر زیاترە و ھەندێک جار گیان لەدەستدانی لێدەکەوێتەوە.
سەرچاوە تەندروستییەکان ڕاشیانگەیاندووە کە نەخۆشی تاعون و مەلاریا و چەندین نەخۆشی دیکە لە ڕێی مێشوولەوە دەگوێزرێنەوە و ساڵانە گیانلەدەستدانی لەسەر ئاستی جیھان لێدەکەوێتەوە،لەم دواییانەشدا ڤایرۆسی زیکا بڵاوبۆتەوە کە بەھەمان شێوە بەھۆی جۆرە مێشوولەیەکەوە بڵاودەبێتەوە و لە ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و پێنج سەد ھەزار توشبوو بە زیکا تۆمارکراوە.
پزیشکان و پسپۆڕان بەپێویستیشی دەزانن لە وەرزی ھاوین و بەھاردا مێرووەکان زیاد دەکات و لەش لە پێوەدانی مێرووەکان بپارێزرێت و ھەروەھا گرنگی بە پاک و خاوێنی بدرێت و لە کاتی پێویستدا کرێم و مادەی تایبەت بە لەناوبردنیان بەکاربھێندرێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق