نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداری دەدات لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو منداڵانداڵانی کۆچبەردا

razz

منداڵان بەشێکی زۆر لە کۆچبەرانی سنورەکانی یۆنان و مەکدۆنیا پێکدەھێنن.
بەھۆی داخستنی سنوری وڵاتانی بەڵکانەوە بەڕووی کۆچبەراندا, ھەزاران کۆچبەر بە گیرخواردووی لە سنوری نێوان یۆنان و مەکدۆنیا ماونەتەوە و لە ئێستاشدا زیاتر لە دە ھەزار کۆچبەر لە کەمپی “ئیدۆمینی” لە باکوری یۆنان ماونەتەوە, بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش منداڵان نیوەی دانیشتووانی ئەو کەمپە پێکدەھێنن.
نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداریشی داوە لە دۆخی ئەو منداڵانە بەوپێیەی ھیچ خوێندنگە و دایەنگەیەک لەو شوێنەدا نییە و مەترسی سەرھەڵدانی نەخۆشی گواستراوەش دەکرێت لە نێو ئەو منداڵانەدا.
ھاوکات بەھۆی ساردی کەش و ھەواوە ئەو کۆچبەرانە لە ڕێی ئاگرکردنەوە خۆیان لە سەرما دەپارێزن و دوکەڵی ئاگرەکەش مەترسی لەسەر تەندروستی کۆچبەران بە گشتی و منداڵان بە تایبەت دروست دەکات.
ڕێکخراوی “پزیشکانی بێسنور”یش بە توندی ڕەخنەی ئاڕاستەی پلانەکانی یەکێتی ئەوروپا گرتووە سەبارەت بە کۆچبەران و داوا دەکات کە ڕێگای یاسایی بەرامبەر ئەو کۆچبەرانەدا بکرێتەوە تاوەکو ئەو دۆخە قەیرانی مرۆیی لێنەکەوێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات