کارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە

chalack

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان باس لە باشترکردنی رەوشی کارەبا دەکات لە ھەرێم و ئەوەش ئاشکرا دەکات دوای ئەوەی پڕۆسەی چاککردنەوەکانی داناغاز کۆتایی پێھات لە وێستگەی کۆرمۆر لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی زیادی کردووەو بەوەش دەتوانن بڵێن کارەبا گەڕاوەتەوە رەوشی ئاسایی خۆی.
ھەر لەو لێدوانەیدا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم ئاشکرای کرد، بەرنامەو پلانی تایبەتی خۆیان ھەیە بۆ وەرزی ھاوینی ئەمساڵ بۆ ئەوەی سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاتر بکەن و ھاووڵاتیان زیاتر سوود لە کارەبای نیشتمانی وەربگرن، پێشبینیش دەکەن سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاتر ببێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات