جەعفەری: سعودیە و تورکیا و قەتەر رێگەچارەی سیاسییان بۆ سوریا ناوێت

helin

بەشار جەعفەری سەرۆکی وەفدی حکومەتی سوریا لە دانوستانەکانی ژنێڤ، سعودیە و تورکیا و قەتەر بە ھەوڵدان بۆ شکستھێنان بەو دانوستانە تۆمەتبار کرد کە بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەی سیاسی بۆ قەیرانی وڵاتەکەی، لەنێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆندا بەڕێوەدەچێت.

جەعفەری رایگەیاند کاری دیپلۆماسی سعودیە و تورکیا و قەتەر لەسەر ھەوڵدان بۆ ھەڵتەکاندنی دیالۆگ و دانوستانەکان بنیادنراوە، چونکە نایانەوێت رێگەچارەیەکی سیاسی و ئاشتیانە بۆ قەیرانی سوریا بدۆزرێتەوە.

وتیشی، زۆربەی خۆرئاواییەکان درکیان بە مەترسی ئەو دەیان ھەزار تیرۆریستە بیانییە کردووە کە لەرێی سنوورەکانی تورکیا و ئوردن و بەسەرپەرشتی دەزگای ھەواڵگری چەند وڵاتێک بۆ سوریا رەوانە دەکرێن.

بەشار جەعفەری لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا تەئکیدی لەسەر بەڕێوەچوونی ئەو ھەڵبژاردنە پەرلەمانییە کردەوە کە حکومەتی دیمەشق بەنیازە رۆژی ١٣ی نیسانی ئایندە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیدا ئەنجامی بدات و وتیشی، بەردەوام دەبن لەسەر پەیڕەوکردنی دەستووری ئێستای سوریا، تا ئەو کاتەی دەستوورەکە ھەموار دەکرێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات