helin
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران بکات بەمەبەستی خستنەڕووی گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی کابینەی حکومەتەکەی.
ھەرچەندە پێشتر عەبادی رایگەیاندبوو خوازیارە لەبری ئەو حکومەتەی کە لەسەر بنەمای ھاوبەشیی نیشتیمانیی پێکھێندراوە، کابینەیەک لە کەسانی تەکنۆکرات پێکبھێنێت، بەڵام زۆربەی کوتلە سیاسییەکان دژی ئەو ھەنگاوە وەستانەوەو ھەوڵەکەی عەبادیشیان وەک ھەنگاوێک بۆ سەپاندنی بڕیاری تاکڕەوانە وەسفکرد.
ھاوکات کوتلەکان رەتیشیانکردەوە بەبێ راوێژکردن گۆڕانکاری لە وەزیرەکانیاندا بکرێت.
سەرباری بەردەوامبوونی ناکۆکییەکانیش، بەڵام نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی گۆڕانکارییە وەزارییەکانی دەخاتە بەردەم پەرلەمان و بڕیارە دەنگی لەسەر بدرێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق