harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی تورکیا ھانی بازرگانانی وڵاتەکەی دەدات بێنە ھەرێمی کوردستان. وەفدێکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی تورکیا سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردو لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر کۆبوونەوە، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێریش رایگەیاند: ئەو کۆبوونەوەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیایە، لە بواری گەشەپێدانی بازرگانی و کاری وەبەرھێنان، لای خۆشیەوە سەرۆکی وەفدەکەی یەکێتی ھاوردەو ناردنکارانی تورکیا رایگەیاند” ھانی پیاوانی خاوەنکارو سەرمایەدارو کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان دەدەن کە بێنە ھەرێمی کوردستان و سەرمایەکانیان بخەنەگەرو کاری بازرگانی ئەنجامبدەن.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق