ھێرشی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەردەوامە

helin

ھێرشی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری کوردستان بەردەوامە و ھاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردنی شاری شرنەخ، لە ئامەدیش شەڕوپێکادانەکانی سەخت رووی دا.

سەرچاوەکانی ھەواڵی باکوری کوردستان بڵاویانکردەوە کە لە گەڕەکی “سەھیتلیک”ی شاری ئامەد، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ھێرشیان کردۆتە سەر کۆمەڵێک گەنج کە بۆ ئیدانەکردنی ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە باکوری کوردستان گردببوونەوە و دواتریش شەڕوپێکادانی سەخت لە ناوچەکەدا روویداوە.

لە شاری شرنەخیش قەدەغەکردنی ھاتووچۆ و ھێرشەکانی تورکیا درێژەیان ھەیە و چەند گەڕەکێکی شارەکە تۆپباران کرا.

لە ناوچەی “نسێبین”ی سەر بە شاری مێردینیش لە ئاکامی تەقینەوە بۆمبێکدا ٢ ئەندامی تیمە تایبەتەکانی تورکیا کوژران و زیاتر لە ٢٠ی دیکەش برینداربوون.

لەلایەکی دیکەشەوە یەکینەکانی پاراستنی سڤیل ئامارێکی سەبارەت بەو شەڕوپێکدادانانە بڵاوکردەوە کە رۆژی شەممە لە شاری شرنەخ و ناوچەکانی گەڤەر و نسێبین روویان دا و رایگەیاند کە ١٠ ئەندامی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا کوژراون و ١٠ شەڕڤانی ھێزەکانیشیان گیانیان لەدەست داوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات