به‌م6 ڕێگایه‌ وابكه‌ هه‌میشه‌ پياوان بيرتان بكان خانمان

bozhin

له‌ ژیانی هاوسه‌رگیریدا و به‌هۆی دروستبونی رۆتینه‌وه‌ هه‌ندێككات هاوسه‌ره‌كان هه‌ست و خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كدی كه‌مده‌كات، به‌ڵام ژنان ده‌توانن به‌ به‌كارهێنانی ئه‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه‌ هه‌میشه‌ وا له‌ هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن كه‌ بیریانبكه‌ن و له‌ خه‌یاڵیاندا بن.

 

1- هه‌سته‌كانت ده‌ربڕه‌: مه‌ترسه‌ له‌ده‌ربڕنی هه‌ستی خۆشه‌ویستیت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت، پێی بڵێ كه‌ ئه‌و چه‌ند گرنگه‌ بۆتۆ و چه‌ندێك ئه‌وت خۆش ده‌وێت.

2- پرسیاری لێبكه‌: به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربون و گرنگیپێدان لێی پرسیاری لێبكه‌، به‌ڵام با نه‌چێته‌ بواری بێزاركردن و فزوڵیه‌ته‌وه‌.

3- سه‌رجێی: هه‌ر چه‌نده‌ كه‌ ته‌مه‌نتان بچێته‌ سه‌ره‌وه‌، پرۆسه‌ی سه‌رجێی له‌ گه‌ڵیدا پشتگوێ مه‌خه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ بۆ پیاوان گرنگه‌.

4- گرنگیپێدان: پیاوان هه‌رچه‌نده‌ گه‌وره‌بن زۆركات وه‌ك منداڵێكی بچوك پێویستیان به‌ گرنگیپێدان و ئاماده‌كردنی خواردن و جلوبه‌رگه‌كانیانه‌ بۆیان، ئه‌نجامدانی ئه‌مكاره‌شت بۆی وا ده‌كات هه‌میشه‌ بیری تۆبكات.

5- نوێگه‌ری: خانمێكی نوێگه‌ر و تازه‌گه‌ربه‌و به‌رده‌وام گرنگی به‌خۆت بده‌و بیرۆكه‌ی تازه‌و جلوبه‌رگی نوێ له‌ ماڵه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ له‌به‌ربكه‌.

6- گرنگی به‌ خۆت بده‌: پیاوان هه‌رچه‌نده‌ بچنه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌، به‌ڵام روخساری ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌تایان به‌لاوه‌ گرنگه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌رده‌وام گرنگی به‌ جوانیه‌كه‌ی خۆت بده‌.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات