بەریتانیا پلانی نۆژەنکردنەوەی سەعاتی بیگ بەن ڕادەگەینێت و لە ساڵی داھاتوودا زەنگی ئەو سەعاتە دەوەستێت.
بەرپرسانی وڵاتی بەریتانیا بڵاویانکردەوە کە بۆ یەکەمین جار دوای سەد و پەنجا و حەوت ساڵ, سەعاتی بەناوبانگی “بیگ بەن” بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی و پاراستنی لە خراپ بوون بۆ ماوەی چەند مانگێک لە کارکردن و زەنگ لێدان دەوەستێت, نۆژەنکردنەوەشی ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت و بە گەورەترین کاری نۆژەنکردنەوەی تاوەری سەعاتەکە دادەنرێت لە ماوەی چەندین ساڵدا و ئەو پڕۆژەیەش بڕی بیست و نۆ ملیۆن جونیەی ئستەرلینی تێدەچێت.
سەعاتی “بیگ بەن” تەمەنی سەد و شەست ساڵە و ئەنجومەنی گشتی بەریتانیاش ڕایگەیاندووە کە پێناچێت بۆ ماوەی ئەو سێ ساڵەی کاری تێدا دەکرێت زەنگی سەعاتە بوەستێت بەڵکو بۆ چەند مانگێک ڕادەوەستێت و لە بۆنە گرنگەکانیشدا لێدەدرێتەوە.
دوایین کاری چاکسازیش لەو سەعاتەدا لە نێوان ساڵانی “١٩٨٣ و ١٩٨٥” کراوە و لەئێستادا ئەو سەعاتە و ئەو تاوەرەشی لەسەری دروستکراوە و درێژییەکەی نەوەد و شەش مەترە پێویتسان بە چاکسازی بە پەلە ھەیە. چاوەڕوانیش دەکرێت پلانی نۆژەنکردنەوەکەی لە سەرەتاکانی ساڵی داھاتوودا دەستپێبکات.
دروستکردنی ئەو تاوەری سەعاتی”بیگ بەن” سیانزە ساڵی خایاندووە و لە ساڵی ھەزار و ھەشت سەد و پەنجا و شەشدا تەوا بووە و لە ڕۆژی سی و یەکی ئایاری ساڵی ١٨٥٩یشدا دەستی بە کار کردووە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق