رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: له‌و باره خراپه‌ی عێراق تێی كه‌وتووه هیچ شتێك نییه به‌قه‌د به‌رنامه سیاسییه گاڵته ئامێزه‌كان خه‌ڵكی ئاسووده بكات‌و له‌رێیه‌وه داخی دڵی خۆیان به به‌رپرسه‌كان بڕژن. ئه‌و پرۆگرامه سیاسییه گاڵته‌ئامێزانه‌ی له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه په‌خش ده‌كرێت، بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌غداو رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی بینه‌رانیان روو له‌زیادبوون ده‌كات.
حاجی عیسام ره‌بیعی‌و ماڵ‌و منداڵه‌كه‌ی كه جاران به‌رده‌وام ته‌ماشای گه‌شتی هه‌واڵه‌كانیان ده‌كرد، ئێستا ئه‌و بواره‌یان فه‌رامۆشكردووه‌و ته‌ماشاكردنی به‌رنامه سیاسییه گاڵته‌ئامێزه‌كان بووه‌ته خولیایان، چونكه هه‌م له‌رێیه‌وه توڕه‌یی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌م ده‌زانن چی له‌وڵاتدا ده‌گوزه‌رێ.
ره‌بیعی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت تاقه‌تی تاماشاكردنی “هه‌واڵه درۆینه‌كان”ی نه‌ماوه‌و له‌بری ئه‌وه خوی داوه‌ته به‌رنامه گاڵته‌ئامێزه‌كان كه به‌هۆیانه‌وه ئاستی ئه‌و كاره‌ساته تێده‌گات كه به‌سه‌ر وڵات‌دا هاتووه‌و سیاسییه‌كان بوونه‌ته هۆكاری.
ره‌بیعی به”نیقاش”ی وت “هه‌واڵه‌كان پڕیه‌تی له‌وێنه‌ی سیاسییه‌كان‌و ئه‌وه ناهێنێت خۆمان به‌ته‌ماشاكردنیه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ین، بۆیه ئێستا ته‌ماشاكردنی به‌رنامه سیاسییه گاڵته‌ئامێزه‌كان بووه‌ته چاره‌سه‌ر بۆمان”.
ئێستا له‌عێراق چه‌ندین پرۆگرامی ته‌له‌فزیۆنی گاڵته‌ئامێز هه‌ن كه له‌كه‌ناڵه لۆكاڵی‌و ئاسمانییه‌كان‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه په‌خش ده‌كرێن، زۆربه‌ی ئه‌م به‌رنامانه له‌رووی بیرۆكه‌وه هاوشێوه‌ن، به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌یان له‌و كه‌سانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
به‌رنامه‌ی (البرنامج) كه پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگی میسری باسم یوسف پێشكه‌شی ده‌كردو گاڵته‌ی به‌سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كرد، بووه هه‌وێنی زۆربه‌ی به‌رنامه سیاسییه گاڵته‌ئامێزه‌كان له‌عێراقدا.
له‌دیارترین ئه‌و به‌رنامانه‌ی ئێستا پێشكه‌ش ده‌كرێن (به‌شیر شۆ)یه كه راگه‌یه‌ندكاری به‌ناوبانگ ئه‌حمه‌د به‌شیر به‌هۆكاری ئه‌منی له‌عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌نه‌وه پێشكه‌شی ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی (ویلایه‌ت به‌تیخ) كه چه‌ند شانۆكارێكی عێراقی له‌به‌غدا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی (ستاند ئاپ كۆمیدی) كه رۆژنامه‌نووسێكی گه‌نجی خه‌ڵكی به‌سره به‌ناوی ئه‌حمه‌د وه‌حید پێشكه‌شی ده‌كات.
غه‌سان ئیسماعیل یه‌كێك له‌پاڵه‌وانه‌كانی به‌رنامه‌ی (ویلایه‌ت به‌تیخ) به”نیقاش”ی وت “تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و ده‌رده‌سه‌رییه‌ی ساڵانێكه عێراقییه‌كان تیایدا ده‌ژین، گاڵته‌جاڕییه له‌سه‌ر ئه‌و سیاسیانه‌ی به‌كه‌ڵكی خزمه‌تی خه‌ڵك نایه‌ن”.
ده‌شڵێت “ئه‌وه‌ی خۆفرۆشان له‌سیاسه‌تمه‌دارو دزو پلانگێڕه‌كان هێناویانه‌ته ئاراوه ناكرێ به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز به‌خه‌ڵك نه‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌چه‌شنێك بن كه زه‌وقی خه‌ڵكی تێكنه‌ده‌ن”.
تیمی ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن به‌شێوه‌كی رۆژانه كۆده‌بنه‌وه‌و تاوتوێی بیرۆكه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كات‌و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو بیگه‌یه‌ننه بینه‌ر.
به‌رنامه‌ی (ویلایه‌ت به‌تیخ) ئێستا یه‌كێكه له‌پڕ بینه‌رترین به‌رنامه عێراقییه‌كان، به‌ڵام به‌م دواییه ته‌شویش‌و هێرشكرایه سه‌ر په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان‌و په‌یجه‌كه‌شیان له‌فه‌یسبووك ریپۆرتێكی زۆر كرا، بۆیه ئاماده‌سازانی به‌رنامه‌كه پێیان وایه ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌ستێكی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د وه‌حید پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (ستاند ئاب كۆمیدی) كه له‌هۆلێكی شانۆ له‌شاری به‌سره پێشكه‌شی ده‌كات به”نیقاش”ی وت “هونه‌ری ستاند ئاپ كۆمیدی جیهانییه‌و بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای عێراق زۆر گونجاوه، به‌تایبه‌تی كه وه‌رگری عێراقی پێویستی به‌زمانێكی بوێری وه‌ك زمانی میدیایه، ئه‌مه‌ش له‌م جۆره هونه‌ره‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه”.
ده‌شڵێت “ئه‌م جۆره به‌رنامانه بۆ خه‌ڵك بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ، به‌تایبه‌تی كه میدیاكان پڕبوون له‌كه‌سانی هه‌ل په‌رس‌و هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كانه”.
سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر كارمه‌ندان‌و تیمی ئه‌م جۆره پرۆگرامانه رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌ی حیزب‌و گروپه چه‌كداره‌كان ببنه‌وه، به‌تایبه‌تی كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌ست ده‌به‌ن بۆ گه‌نده‌ڵی‌و خراپه‌ی ئه‌و جۆره گروپانه، هه‌ر بۆیه كه‌سێكی وه‌ك ئه‌حمه‌د به‌شیر له‌ترسی گیانی خۆی چووه‌ته ده‌ره‌ه‌ی عێراق.
واسق سادق توێژه‌ری ده‌رونناس له‌باره‌ی ئه‌م جۆره به‌رنامانه‌وه به”نیقاش”ی وت “بوونی ئه‌م جۆره به‌رنامانه زۆر پێویستن، هه‌م بۆ ده‌ربڕین‌و نیشاندانی توڕه‌یی خه‌ڵكی‌و هه‌م بۆ خستنه رووی رووداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدی”.
سادق ده‌شڵێت “ئه‌م به‌رنامانه ناوه‌ڕۆكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری گاڵته‌ئامێزیان هه‌یه راسته‌وخۆ گرێدراون به‌ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه، به‌ڵام ناكرێت بوترێت كه هیچ جۆره لایه‌ندارییه‌كیان تیا نییه”.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌م جۆره پرۆگرامانه وایكردووه زۆر كه‌سی تر بیر له‌به‌رنامه‌ی هاوشێوه بكه‌نه‌وه، چونكه پێده‌چێت له‌گه‌ڵ كاڵبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ ته‌ماشاكردنی به‌رنامه كلاسیكییه‌كان، ئیتر ئاره‌زوویان رووی كردبێته ئه‌و به‌رنامانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدی ده‌ست بۆ برینه‌كانیان ده‌بات.
ئا: مسته‌فا سه‌عدون.
سه‌رچاوه: نيقاش
ژماره‌ی خوێنراوه :21
تعليقات
إرسال تعليق