پێکھاتەیەکی سروشتی بۆ ڕزگابوون و پاراستنی ددانەکان لە کلۆربوون

razz

کلۆر بوونی ددان و کێشەکانی تر کە پەیوەستە بە تەندروستی یەوە زۆر باوە لە جیھاندا، لەگەڵ ئەوەی ئازاری زۆری ددانی لەگەڵدایە دەتواندرێت بۆ ڕزگاربوون لە کلۆربونی ھەروەھا بۆئەوەی ددانیکی جوان و تەندروستت ھەبێت ئەم پێکھاتە سروشتیە بەکاربھێنیت،بەڵام پێش بەکارھێنانی ئەم گیراوەیە پێویستە ئەم ڕێنمایانە جێبەجێبکرێت:
١-بەکارنەھێنانی پاکەرەوەی ددان وەکو دەزوو.
٢-بەردەوام بوون لەسەر خواردنەوەی سپیای چەور.
٣-بەکارھێنانی گوێزی ھندی و زەردەچەو لە خۆراکەکاندا.
پێکھاتەی گیراوەکە :یەک چارەکە کەوچک لە ھاڕاوەی زەردەچەو،چارەکە کەوچکێک لە ھاڕاوەی گوێزی ھندی،کەوچکێکی بچوک لە خوێ،دوو دلوپ لە ئاوی مێخەک پێویستە گیراوەکە جوان تێکەل یەکتری بکرێت بکرێتە سەر فڵچەی ددان بۆ ماوەی شەش خولەک بە ددانەوە بمینیتەوە پاشان بە ئاو بشۆردرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات