بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەواوە دۆخی کۆچبەران سەختتر بووە

razz

لەگەڵ تێپەپربوونی کاتێکی زیاتر بەسەر مانەوەیان لە سنورەکانی یۆنان و مەکدۆنیا ، کۆچبەرانی کەمپی ئیدۆمینی دۆخی ژیانیان سەختتر دەبێت و روبەروی دۆخێکی ئاڵۆز دەبنەوە .
سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاشکرایان کردووە بەھۆی گۆرانکارییەکانی کەش و ھەواوە لە کەمپی ئیدۆمینی زیاتر لە ١٠ ھەزار کۆچبەر روبەروی دۆخێکی سەخت بوونەتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەردەوام ھیوایان دەبێت تا سنورەکانی یۆنان و مەکدۆنیا تێبپەرێنن .
پێشتریش بەرپرسانی یۆنان ھۆشدارییان دابوو لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی لە نێو کۆچبەراندا بە تایبەت لەو کەمپانەی کە رەسمی نین ، ھەر بۆیە داوا لە کۆچبەران کرا روو لەو کەمپانە بکەن کە لەلایەن حکومەتی یۆنانەوە سەرپەرشتی دەکرێن و چاودێری تەندروستییان تێدایە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات