razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان پێشنیدەکات سبەینێ نمە باران بەردەوام بێت و ھاوکات نزمبونەوەی پلەی گەرماش بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیو بومەلەرزەزانی ھەرێم، سبەینێ ئاسمانی پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک ھەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ بارینی باران و لەھەندێ ناوچەو ھەروەھا ھەندێک کات ھەورە تریشقەدەبێت
ھەر بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە، کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک کاری کردۆتە سەر ناوچەکانی ھەرێمو بۆتە ھۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بە چوار بۆ شەش پلە لەچاو تۆمارکراوەکانی ڕۆژانی پێشوو.
ھەروەھا بەرزترینی پلەکانی گەرما لە نێوان سی بۆ بیست و چوار پلەی سەدیدا دەبێت، نزمترینیشیان لە نێوان حەڤدە بۆ بیست و چوار پلەدا دەبێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق