ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی زیکا روو لەزیادبوونە

razz

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی زیکا لە ئۆسترالیا روو لەزیادبوونەوە و لەئێستاشدا نۆزدە کەس ھەڵگری ئەو ڤایرۆسەن.
بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ ڤایرۆسی زیکا لە ئۆسترالیا وردە وردە تەشەنە دەکات و تا ئێستاش نۆزدە کەس تووشی ئەو ڤایرۆسەن بوون کە دوایین کەسیان ژنێکی دووگیانە.
ئەو ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لەساڵی ھەزار و نۆ سەدو چل و حەوت لە وڵاتی ئۆگەندا لە رێگەی زەردواڵەیەکەوە لەلەشی مەیمون سەریھەڵدا و دواتر لە ساڵی ھەزار و نۆ سەدو پەنجاو دوو گواسترایەوە بۆ مرۆڤ.
ئەو ڤایرۆسە زیاتر رووبەڕووی منداڵان دەبێتەوە ھەر لە قۆناغی لەدایکبوونەوە تاکوو تەمەنی چوارساڵان، کەسی تووشبوو پلەی گەرمی لەشی بەرز دەبێتەوە و کاریگەری لەسەر مێشکی دروستدەکات و ڤایرۆسەکەش لە رێگەی مێشەوە و دەگوازیرێتەوە و ھەروەھا لە رێگەی گواستنەوەی خۆین لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات