توێژینەوەیەک ھۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی قەڵەوی لە نێو منداڵانی وڵاتی چیندا

razz

توێژینەوەیەک ھۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی قەڵەوی لە نێو منداڵانی وڵاتی چیندا.
توێژەرەوان ڕایانگەیاندووە کە قەڵەوی بە شێوەیەکی بەرچاو لە نێو منداڵانی ناوچە گوندنشینەکانی وڵاتی چین بڵاوبۆتەوە. بەپێی ئەو توێژینەوەیە لە سەدا حەڤدەی کوڕان و لە سەدا نۆی کچان کە تەمەنیان لە خوار نۆزدە ساڵانەوەیە لە ساڵی دوو ھەزار و چواردەدا دووچاری قەڵەوی بوونەتەوە.
لەکاتێکدا لە ساڵی ھەزار و نۆ سەد و ھەشتا وپێنجدا تەنھا لە سەدا یەکی کوڕان و کچانی ئەو وڵاتە بەدەست قەڵەوییەوە ناڵاندوویانە.
کۆمەڵەی ئەوروپیش بۆ پارێزگاریکردن لە نەخۆشییەکانی دڵ ئاشکرای کردووە کە ئەوە خراپترین شەپۆلی قەڵەوییە لە نێو منداڵان و ھەرزەکارانی وڵاتی چیندا.
ھۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو منداڵ و ھەرزەکارانەی دووچاری قەڵەوی بوونەتەوە, بۆ گۆڕانکاری خێرا لە شێواز و جۆری خواردن و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و ئابوری ھۆکاربوون لە زیادبوونی ژمارەی کەسانی قەڵەو, ھەروەک چالاکی کەسەکان لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات