پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتد جەیمس رۆدریگێزیان دەوێت

harem

ھەریەکە لەیانەکانی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ جەیمس رۆدریگێزی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریددا بکەن.

رۆژنامەی ئەپۆلای پرتوگالی بڵاویکردۆتەوە دوای ئەوەی جەیمس رۆدریگێز لەپلانەکانی زێنەدین زێدانی راھێنەردا وەک یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ نەکراوە، یاریزانە کۆلۆمبیەکە دەیەوێت یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا بەجێبھێڵێت.

رۆژنامە پرتوگالیەکە بڵاویشیکردۆتەوە خۆرخی میندێزی بەرێوەبەری کارەکانی جەیمس رۆدریگێز لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ھەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتد گفتوگۆی کردوە ، لەسەر گواستنەوەی رۆدریگێز گفتوگۆی لەگەڵ کردون .

جەیمس رۆدریگێز لەھاوینی ساڵی ٢٠١٤دا و بەرامبەر بڕی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بەجێھێشت و پەیوەندی کرد بەیانەی ریاڵ مەدریدەوە ، بەڵام بەھۆی پێشکەش نەکردنی ئاستی بەرز لەوەرزی ئەمساڵدا نرخی ئەو یاریزانە بۆ کەمتر لە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات