لە باشوری شاری موسڵ ٩١ تیرۆریستی داعش کوژران

chalack

لە باشوری شاری موسڵ زیاتر لە ٩٠ تیرۆریستی داعش کوژران. شانەی راگەیاندنی شەڕی سەر بەوەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند: رۆژی ھەینی ھێزە ئەمنییەکانی پەلامارێکی داعشیان بۆ سەر ھەردوو گوندی (مەھانەو خربدان)یان لە خۆرئاوای قەزای مەخمور تێکشکاندووەو بەھۆیەوە ٩١ تیرۆریست کوژراون و چەندین تیرۆریستی تریش برینداربوون و ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلێشیان لەناوبران.
تێکشکاندنی ئەم پەلامارەی داعش لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممەی رابردوو گوندی مەھانە لە خۆرئاوای قەزای مەخمور لەلایەن ھێزەکانی سوپای عێراقەوە کۆنترۆڵکرایەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات