سودە گرنگەکانی گوڵە بەیبوون بۆ ژنانی دووگیان بزانە

helin

گوڵە بەیبون یەکێکە لەو گوڵە کێویانەی کە بە شێوەیەکی سروشتی دەڕوێت ، توێژینەوەکانیش دەریان خستووە کە خواردنی گوڵە بەیبوون چەندین سوودی ھەیە بۆ دایک و کۆرپەلەکە،ھەروەھا لە چەندین گرفتی تەندروستی ژنانی دووگیان دەپارێزێت و باشترین رێگا بۆ بەکارھێنانی گوڵە بەیبوون کوڵاندنی لەگەڵ ئاوی گەرم، گرنگترین سوودەکانیشی بریتیین لە:-

١- ژنانی دووگیان لە خەمۆکی و ھیلاکی دووردەخاتەوە.

٢- ژنانی دووگیان لە گێژبوون و دڵ تێکەڵ ھاتن و گرفتەکانی کەم خەوی دەپارێزێت.

٣- دوای تێکەڵ کردنی لەگەڵ زەیتی زەیتون و زەیتی بادەم بۆ کەم کردنەوەی ئازاری پشت و قاچی ژنانی دووگیان بەکاردێت.

٤- ئازاری ناو سک و ھەوکردن کەم دەکاتەوە.

٥- چارەسەری لەرزو تا دەکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات