متمانه بوون به به‌رنامه‌ی ئیسلام وبانگه‌واز كردن بۆلای خوای گه‌وره هۆكارن بۆ جێگیر بوون و ثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
ئه‌م وتاره بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شیك له په‌رتووكی ( هۆكاره‌كانی ثه‌بات وجێگیر بوون له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره ) كه شێخ محمد كوڕی صالحی المنجد نوسیویه‌تی، نووسه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا باسی ئه‌وه ده‌كات : متمانه بوون به‌و ڕێگا و رێبازه‌ی كه موسڵمان گرتویه‌تیه به‌ر و بانگه‌واز كردنیش بۆی هۆكارێكین له‌و هۆكارنه‌ی كه ده‌بنه هۆی ثه‌بات وجێگیربوون له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره، چونكه مرۆڤی باوه‌ڕدار چه‌ندێك متمانه‌ی به‌كاره‌ی هه‌بێت هێنده وزیاتریش به‌رده‌وامی و ثه‌باتی له‌سه‌ر ئاینه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، وه بانگه‌واز بۆ لای مه‌نهه‌جێكی راست و دروست، به به‌خشین و ته‌رخانكردنی كاتی خۆت، وتێفكرین، وهه‌وڵ و تیكۆشانی لاشه وزمان و مال وسامانت، وا له تاكی موسڵمان ده‌كات كه هه‌موو هه‌م و غه‌مێكی خزمه‌تكردنی ئاینه‌كه‌ی خوا بیت، ئه‌مه‌ش ته‌واوی ئه‌و ڕێگا و كون وكه‌له‌به‌رانه له‌شه‌یتان داده‌خات كه هه‌میشه له ڕێگایانه‌وه زه‌فه‌ر به موسڵمان ده‌بات پێی وده‌یه‌وێت له خشته‌ی ببات.
سه‌رچاوهislamhouse.com :: هه‌موو بابه‌ته‌كان :: كوردی سۆرانی
درێژه‌ی بابه‌ت
تعليقات
إرسال تعليق