خانمه هونه‌رمه‌ندی شانۆكار و ئه‌كته‌ری دراما ته‌له‌فزیۆنییه‌كان هه‌واڵ عوسمان رایگه‌یاند كه ئاماده نییه له كارێكی هونه‌ری به‌شداری بكات كه دیمه‌نی ماچكردن و باوه‌شكردنی تێدا بێت.
هه‌واڵ عوسمان خانمه هونه‌رمه‌ندی شانۆكار و ئه‌كته‌ری دراما ته‌له‌فزیۆنییه‌كان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاماده‌یه له كارێكی هونه‌ری به‌شداری بكات كه دیمه‌نی ماچكردن و باوه‌شكردنی تێدا بێت، وتی: “نه‌خێر. هه‌رگیز پێم قبوڵ نییه رۆڵێكی وا ببینم، حه‌زیشم له‌و رۆڵانه نییه”.
وتیشی: “هیوادارم ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری به‌رامبه‌ر دروست نه‌بێت، چونكه ئێمه نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئاسته و هه‌رگیز له داهاتووشدا رۆڵێكی وا نابینم”.
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ئاشكراشیكرد كه زوو چووه‌ته پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه و ته‌نها كه‌سێكی خۆشویستووه كه هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی.
هه‌واڵ عوسمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه زۆرێك له كه‌ناڵه‌كان پێشنیاریان بۆ كردووه بۆ پێشكه‌شكاری به‌رنامه، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه و حه‌ز ده‌كات وه‌ك ئه‌كته‌ر بمێنێته‌وه.دوركه‌وتۆته‌وه به‌شداری له فیلمێكی سینه‌مایی كوردیدا بكات.
فیلمه‌كه به‌ناوی (نامۆ) یه‌و له سیناریۆی هاوڕێ قادر و ده‌رهێنانی مه‌ریوان ئیبراهیمه‌و له ئێستاشدا له قۆناغی به‌رهه‌مهێناندایه.
جگه له هونه‌رمه‌ند هه‌واڵ عوسمان چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه له‌وانه‌ش عه‌بدولی حه‌مه‌جوان و سۆلین جیهاد دڵپاك به‌شداری له به‌رهه‌مه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
تعليقات
إرسال تعليق