بەڤیدیۆ ببينه چوونە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق خۆپیشاندەران

bozhin
دوای ئەوەی بڕیاڕ بوو ئەمڕۆ ٣٠ی نیسانی ٢٠١٦، پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گۆڕانكارییە وەزارییەكان حكومەتی عێراق و دەنگ بەچەند وەزیرێكی نوێی ئەو حكومەتە بدرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی پەرلەمانتارانەوە دانیشتنەكە دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.
دواتریش موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر، لە نەجەفەوە وتارێك پێشكەدەكات و دەڵێت: هیچ كەس ناتوانێت ڕوناكی چاكسازی بكوژێنێتەوە، ڕاشیدەدەیەنێت “لەپرۆسەی چاگزایدا ڕازی نیم بەدابەشكاری حزبیانەی پۆستەكان”.
سەدر ڕایگەیاند “عەبادی هەوڵی دا حكومەتێكی تەكنۆكرات دروستبكات بەڵام فشاری زۆری لەسەر بوو ڕێگەیان پێنەدا و ئێستا دەیانەوێت دابشكاری حزبیانە بۆ حكومەت بكەن كەئەوە بەهەمووشێوەیەك لای من ڕەت دەكرێتەوە”.
دوای ئەو وتارەی سەدر خۆپیشاندەران لە بەغداد ڕویانكردە ناوچەی سەوز و دەروازەكانی ئەو ناوچەیەیان بڕی و خۆیان گەیاندە تەلاری پەرلەمانی عێراق و چوونە ناو هۆڵی پەرلەمان.

ئه‌م



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات