نرخی نەوتی برنت لە ٥٠ دۆلار نزیکبۆوە

harem

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھان لەبەرزبوونەوەی بەردەوامدایەو نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی برێنتیش لە پەنجا دۆلار نزیکدەبێتەوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت زیاتر لەدۆلارێک بەرزبووەتەوەو سەرلەبەیانی رۆژی ھەینیش بەپێی دواین مامەڵەی لەبازاڕە جیھانیەکان لە سەرەتای مامەڵەکاندا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە ئاستی چل و ھەشت دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەکرا ، ھاوکات بەھای یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساسیش بە چل و شەش دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا ، دوای ئەوە ھات بەھای دۆلار لە بازاڕەکانی جیھان بەرامبەر دراوە سەرەکییەکانی دیکە دابەزی. 

بەربوونەوەی نرخی نەوت و نزیکبوونەوەی بەرمیلێک لە پەنجا دۆلار ، لەکاتێکدایە کە لەکۆتایی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا نرخی نەوت بە بەراورد بە دوانزە ساڵی رابردوو گەیشتە نزمترین ئاست و بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە بیست و حەوت دۆلار .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات