ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا شاری نسێبین بەسەختی تۆپباران دەکەن

chalack

لەچوارچێوەی ھێرشی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری کوردستان، شاری نسێبین لە ماردین بەسەختی تۆپباران کراو ژمارەیەکی زۆر لە خانووی ھاووڵاتیان لەو ناوچەیە سووتێندران. لەسەر فەرمانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە داوای لە ھێزە ئەمنییەکان کردبوو “بیسوتێنن و وێرانی بکەن”، ماوەی ٤٧ رۆژە قەدەغەی ھاتوچۆ لە ناوچەی نسێبین بەردەوامەو لە ئێستادا ئەو شارە بە سەختی تۆپباراندەکرێت، لە گەڕەکی “عیسمەت پاشا”ی ئەو ناوچەیەش بەدەیان خانووی ھاووڵاتیان بەدەستی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە سوتێندران.
سەرباری ئەوەش یەکینەکانی پاراستنی سڤیل یەپەسە لە شاری نسێبین بەتوندی بەرپەچی ھێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەدەن و رێگەیان پێنادەن بچنە ناو گەڕەکانی ئەو شارە لە ئێستاشدا شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی یەپەسەو ھێزەکانی تورکیا لە گەڕەکانی (دجلە و زەینولعابدین و قشلا و عەبدولقادر پاشا)ی سەر بەنسێبین بەرێوەدەچێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات