ئەمریکا لەرێی بایدن-ەوە پاڵپشتی خۆی بۆ عێراق دوپاکردەوە

chalack

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد رایگەیاند، لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق جۆ بایدنی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەختی کردووە لەسەر گرنگی سەقامگیری سیاسی بۆ شکست پێ ھێنانی داعش.
بەپێی راگەیەندراوێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، لەسەردانەکەیدا بایدن زنجیرەیەک کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق سازکردو چاوی کەوت بەحەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بەتەلەفۆن پەیوەندی کردبوو بەفوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارو تیایدا ستایشی دەستکەوتە گەورەکانی ھێزەکانی ئاسایشی عێراقی کردبوو، لەوانەش ھێزەکانی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی.
راگەیاندنەکە ئاماژەی بەوەشکرد، جۆ بایدن جەختی کردۆتەوە لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی ئەمریکا بەھاوکاریکردنی حکومەت و گەلانی عێراق لەشکست پێھێنانی داعش و پێشکەش کردنی ھاوکاری مرۆیی بەزیاتر لە ٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار ئاوارە لەناوخۆو دەرەوەی وڵاتدا، ھەروەھا ھانی سەرکردەکانی عێراقی دابوو بۆ پێشخستنی پرۆسەی سیاسی بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی و خواستەکانی گەلانی عێراق بکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات