چەند زانیاریەکی سەرسوڕھێنەر لەسەر یاساکانی وڵاتی کەنەدا

razz

کەنەدا لەگەل ئەوەی مێژویەکی کورتی ھەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتێکە لە ڕوی زانست و کەرتی تەندروستی و زانیاری و کۆمپانیاکانەوە زۆر پێشکەوتوە،وڵاتی کەنەدا لەسالی ١٩٩٤ -٢٠٠٤ بە باشترین دەوڵەت دانراوە لەڕوی پێشکەوتنی تەندروستی و پەروەردەی و بەرزی دەرامەتی تاکەکان،کەنەدا یەکێکە لەو ولاتانەی کە خاوەنی ڕوبەرێکی زۆر فراوانە، لە شەڕی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا کرا بە دو بەشەوە بەشی سەرەوەی بۆ بەریتانیا و بەشی خوارەوەی بۆ فەرەنسا بوو بەڵام لەدوایدا ڕزگارکرا لە داگیرکاری وڵاتێکی پێشکەوتو بنیاد نرا لە گرنگترین شارەکانی تورینتو و موینریان و فان کور،گرنگترین یاساکانیشی بریتین لە:

١-قەدەغەکردنی جنودان بە زمانی فەرەنسی.
٢-نابێت منداڵ لەکاتی درەنگدا بچێتە دەرەوە.
٣-ڕێگەنادرێت مەلە بکرێت بەبێ جل و بەرگ.
٤-تاکەکان بۆیان نیە ڕێژەیەکی زۆر کحول ھەڵبگرن.
٥-نابێت ڕەنگی خانوەکان لەدەرەوە ئەرخەوانی بێت.
٦-دروستکردنی پیاوی بەفرینی گەورە قەدەغەیە.
٧-بەرزکردنەوەی دەنگ لەڕوی یاساوە قەدەغەیە
٨-ڕێگانادرێت”زەنگ” لەسەر پاسکیل ھەبێت.
٩-بەکارھێنانی پارەی ئاسنی زۆر ڕێگا پێنەدراوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات