ئه و چەند فاكتەره ی خانمان بزانه كە پیاون راكێش دەكات

bozhin

جوانی ئافرەت و روخساری دەرەوەی دوو فاكتەری سەرەكین كە سەرنجی پیاو لە یەكەم سەیركردنەوە رادەكێشن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند فاكتەری تر هەن كە پیاو بۆ ئەوان راكێش دەكات.

لەشولار: پیاوان بەگشتی ئافرەتی لاواز یان قەڵەو بەسەرنجراكێش نازانن، بگرە ئافرەتی خاوەن لەشولاری وەرزشی و توند و رەشیقیان پێ جوانە.

قاچی درێژ: زۆرینەی پیاوان ئافرەتی قاچ درێژیان پێ جوانترە كە جوانی زیاتر دەبەخشێتە قەد و باڵا و رۆیشتنەكەیانەوە، هەربۆیە زۆرینەیان سەیری ئەو ئافرەتانە دەكەن كە پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ دەكەن كە جوانی زیاتر بەقاچەكانیان دەبەخشێت.

چاوی سەرنجراكێش: پیاوان ئافرەتی خاوەن چاوی گەورە و فرەوان بەزۆر سەرنجراكێش دەزانن، هەروەك چۆن زمانی لەش هەیە ئەوە چاویش زمانێكی تایبەت بەخۆی هەیە.

لووتی بچووك: یەكێكە لەو تایبەتمەندییانەی منداڵ بەبیر پیاو دێننەوە و هەستی پارێزگاریكردن و باوكایەتییان لا دروست دەكەن.

قژی درێژ: ئەگەر ئافرەت بیەوێت سەرنجی پیاو بۆخۆی رابكێشێت ئەوە پێویستە قژی بەدرێژی بێڵێتەوە، چونكە نیشانەی تەندروست و لەشی دروست و هەستی سەرنجراكێشی ئافرەتە، لەو كاتەی قژی كورت نیشانەی ئەوەیە كە خاوەنەكەی دیدێكی زیاتر جیددی بۆ ژیان هەیە.

ملی درێژ: ملی پیاو بەوە جیا دەكرێتەوە كە ئەستووری زیاترە و بەهێزترە لە ملی ئافرەت، بۆیە ملی درێژ و باریك نیشانەی جوانی ئافرەت و بەڵگەیەكی بەهێزە بۆ جیاوازیی لە نێوان هەردوو رەگەز و پیاوانیش حەزدەكەن بەرازاوەیی بەخشڵ و زێڕ بیبینن.

سكی راست و پان: ئافرەت بەبوونی سكێكی خڕتر لەسكی پیاو جیا دەكرێتەوە، بۆیە سكی راستی ئافرەت نیشانەی ئەوەیە كە ئەو ئافرەتە سكپڕ نییە و ئامادەیە كە پیاوێك خۆی پێشكەش بكات.

ئەگەر تۆی ئافرەت ئەو تایبەتمەندییانەت هەیە ئەوە بزانە كە ئافرەتێكی سەرنجراكێشی، ئەگەر پێچەوانەی ئەوەشی پێویستە لەسەرت كە كار بكەی بۆ ئەوەی ببیە خاوەنی هەندێ لەو تایبەتمەندییانە بۆ ئەوەی سەرنج راكێش بیت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات