زیاتر لە ٢٠ ھەزار کەس لە فەلوجە گەمارۆ دراون

chalack

تائێستا زیاتر لە ٢٠ ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی لە شاری فەلوجەی عێراق گەمارۆ دراون، رێکخراوە مرۆییەکانی عێراقیش ھۆشداری دەدەن لە چارەنوسی دانیشتوانی ئەو شارە، شاری فەلوجە زیاتر لە دوو ساڵە کەوتۆتە دەست داعش و لە ئێستاشدا شارەکە لە ژێر دوو گەمارۆدایە، لەلایەکەوە داعش ناھێڵێت ھاوڵاتیان لە شارەکە بچنە دەرەوەو سوپای عێراقیش رێگری دەکات لە چونە ناو شارەکەوە، بەو ھۆیەشەوە خۆراک و دەرمان لەو شارە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووەو ژمارەیەکی زۆری منداڵی ئەو شارەش دووچاری بەدخۆراکی بوون.
سەرچاوە نارەسمییەکان باس لەوە دەکەن کە تەنھا لە ماوەی دوو ساڵدا لە فەلوجە ٥ ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوەو کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.
لە ئێستاشدا سوپای عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ ئازادکردنەوەی شارەکە، لە چەند رۆژی رابردوشدا بەھۆی بۆردومانەکانی سوپای عێراقەوە بۆ سەر شاری فەلوجە ٦٠ ھاوڵاتی مەدەنی کوژراون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات