هانا عه‌لی نووسه‌ر‌و خوێندكاری جێنده‌رناسی له George Brown College له‌كه‌نه‌دا‌و ڕاوێژكاری بۆ ژنان‌و منداڵان، له‌رێگه‌ی شیعرێكه‌وه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو عاشق بوونی خۆی به‌كورێكی ئه‌سمه‌ر ڕاگه‌یاند.
هانا عه‌لی یه‌كێكه له‌و نوسه‌ره چالاكانه‌ی كه به‌راشكاوی به‌بێ په‌رده له‌نوسینكه‌نیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندی ژن و پیاوی كورد‌و به‌ده‌نگی به‌رز دژی هه‌موو توندوتیژییه‌كان دژی ڕه‌گه‌زی مێینه ده‌وه‌ستێته‌وه.
ناوبراو له‌هیچ ده‌رفه‌تێكدا سازش له‌سه‌ر یه‌كسانییه‌كان نێوان ڕه‌گه‌زی مێ و نێر ناكات و به به‌رده‌وامیش وه‌ك ژنێك ڕه‌خنه له‌كلتوری باوی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌گرێت، كه پێیوایه كلتورێكه تیایدا ژیان بۆ پیاوانه.
هاوكاتیش هانا عه‌لی ڕه‌خنه‌ی توند له‌و ژنانه ده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بزانن په‌ره به كلتوری نێرینه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌ده‌ن.
ناوبراو له‌دواهه‌مین چالاكی نوسینی خۆیدا به‌م شیعره عاشقبوونی له كورێكی ئه‌سمه‌ر ڕاگه‌یاندووه‌و ده‌ڵێت: كورێك ده‌ناسم به ماچێك شێت ده‌بێت.
دەقی هۆنراوەکە
ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی خۆم
كوڕێك ده‌ناسم، به ماچێك شێت ده‌بێت
به باوه‌شێك ئاگر ده‌گرێت و
به ده‌نگه تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێت:
كچێ به ساقه‌ت بم!
من كوڕێك ده‌ناسم
به دیار ته‌ماشا كردنمه‌وه
خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت
به باسی دڵداریه‌كانم
شیرین شیرین، پێ ده‌كه‌نێت
له‌وه‌تای ئه‌م كوڕه ده‌ناسم، هه‌مووان
پێم ده‌ڵێن: هانا جوان بووی…
جوابی چی بده‌م ئه‌من،
كه دڵ حه‌یران بووه!
چۆن بتوانم ئه‌م هه‌مووه بشارمه‌وه!
كه ڕۆح وه‌یلان بووه…
بۆ بێده‌نگ ببم
له كاتێكدا به تۆمه‌تی دووباره عاشق بوونم،
هه‌زار دوژمنم لێ په‌یدا بووه…
ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی من، به ژنێتیمه‌وه نووساوه
به شه‌وگاری غوربه‌تمه‌وه گیرساوه‌ته‌وه
خه‌ڵكی چی ده‌ڵێن با بڵێن!
تعليقات
إرسال تعليق