خواردنی ئەم جۆرە پەتاتەیە تەندروستە یاخود نەخێر

razz

ڕونکردنەوەی زانستی دەربارەی دوبارە چەکەرەکردنەوەی پەتاتە ئەوەیە کاتێک پەتاتە زۆر پێدەگات و دەمێنێتەوە دوو مادەی مەترسیدار دروست دەکات ئەویش کە سولانین ئەلفا کانونین ئەمەش لەئەنجامی ئەو دەرمانە قڕکەرەوە پەیدادەبێت کە دەکرێت بە ڕوەکەوە و لە گەڵا و ڕەگی پەتاتەکەدا کۆدەبێتەوە،دەرکەوتنی چەکەرەی پەتاتە و گۆڕانی ڕەنگەکەی نیشانەیە بۆ ڕودانی کارلێکی کیمیایی و بەمەش پەتاتەکە پەتاتەیەکی تەندروست نابێت نیشانەیە بۆ زیادەڕەوی لە پێگەشتنی پەتاتەکەدا و گۆڕانی کاربۆھێدرات بۆ شەکرەکان ھۆکارێکە بۆ گران ھەرس بوونی بۆیە شارەزایان ئامۆژگاریمان دەکەن ئەو پەتاتەی کە چەکەرەی کردبێت و ڕەنگەکەی گۆڕابێت یان سەوزبوبێت نەخورێت چونکە دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی لەش و دروستکردنی کێشە بۆ کۆئەندامی ھەرس،ئەگەر بڕێکی زۆر بخورێت کەسەکە توشی ھێڵنجدان و سەرئێشە و ئازاری گەدە دەبێت،بەڵام ئەگەر ھەر چەکەرەی کردبێت و ڕەنگەکەی نەگۆڕابێت ئەوا چەکەرەکەی لێبکەرەوەو بەکاری بھێنە،بۆیە لەکاتی کڕینی پەتاتەدا ئەو پەتاتەیە بکڕە کە پتەوە و لەکاتی ھەڵگرتنیدا لە شوێنی وشکدا ھەڵیبگرە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات