نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای ھێورکردنەوەی دۆخەکی خورماتوو دەکات

razz

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق داوای ھێورکردنەوەی دۆخی خورماتوو دەکات .لەوبارەیەوە “یان کۆبیچ” نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق رایگەیاندووە ، پێویستە بە زووترین کات ناکۆکیەکانی قەزای خورماتوو رابگیرێت و ھەوڵەکان بەو ئاراستەیەدا فراوانتر بکرێت .ھەروەھا نیگەرانی خۆی بەرامبەر ئەو ئاستەنگ و نەھامەتیانە دەربریوە کە بەھۆی شەرو پێکدادانەکانەوە دانیشتوانی خورماتوو روبەری دەبنەوە و رایگەیاندووە ئێستا کاتی شەڕ نییە و ھیچ بەھانەیەک نییە بۆ ھەڵگیرساندانی ئەو شەڕە .
ھەربۆیە جەختیکردۆتەوە لەوەی کە پێویستە لایەنە ناکۆکەکان بە زووترین کات شەڕو ئاڵۆزییەکان لە قەزای خورماتوو کۆتایی پێبھێنن و ھەموو ھەوڵێکیان لە پێناوی بەرەنگاربونەوەی تێرۆریستانی داعش بخەنە گەر ، ھاوکات پشتیوانی خۆشی بۆ ئەو ھەوڵانە دووپاتکردتەوە کە بۆ دانانی سنورێک بۆ ئاڵۆزیی و پێکدادانەکان دەدرێن .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات