خانمان رەنگە بڕوا نەکەیت بەڵام دەتوانیت بە١٠ رۆژ کێش دابەزێنى

bozhin

رەنگە بڕوا نەکەیت بەڵام دەتوانیت بەر لەھاتنی بۆنە و ئاھەنگەکان و بە١٠ رۆژ پێش ئەوە کێشی زیادەی لەشت دابەزێنیت، ئەمەش تەنیا بەخواردنی میوەی کیوی دەبێت کەلەشت رزگار دەکات لەژەھر و مادە زیانبەخشەکان.
رێجیمەکە بەو جۆرە نیە تەنیا کیوی بخۆیت چونکە بەم جۆرە لەشت ھەندێ مادەی تری بەدەست ناگات بۆیە باشترە کیوی لەنێو پێکھاتەی ئەو میوانە بێت کەدەیخۆیت.
رێجیمەکە بەم جۆرەیە:
١. لەیەک ژەمدا (٣ بۆ ٤) کیوی بخۆ تا ھەستی تێربونت بداتێ و کەمتر گۆشت و شیرینی بخۆیت.
٢.باشترە ئەم رێجیمە تا ١٠ رۆژ بکەیت بەڵام ئەگەر بێزاربویت مەھێڵە لە٥ رۆژ کەمتر بێت ئەگەر یەکەم جارتە.
٣.دەتوانیت لەژەمی بەیانیدا ٢ کیوی بخۆیت وەک تام خۆشکردنی ژەمەکە، بەڵام لەگەڵیشیدا باشترە خۆت لەخۆراکە ئامادەکراوە دەوڵەمەندەکان بەچەوری بەدووربگریت.
ئەوەی جێی باسە کیوی دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی و ئی کەرێگرە لەدروستبون و دەرکەوتنی نیشانە پێشوەختەکانی پیری و پارێزەری جوانی پێستە.
ھەر ١٠٠ گرام کیوی ٤٧ کالۆری تێدایە کەدەریشکەوتوە خواردنی ٢ بۆ ٣ کیوی لەرۆژێکدا مەترسی توشبونت بەنەخۆشیەکانی دڵ و مولولە خوێنەکان ناھێڵێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات