سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە سەردانی ئەمریکا دەکات

harem

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە” بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە لێپرسراوانی ئیدارەکەی باراک ئۆباما، بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.

لەو سەردانەدا کە ھۆشیار ئۆزسۆی لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەدەپە و پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکە لەپەرلەمانی تورکیا یاوەری دەکەن، بڕیارە دەمیرتاش لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەمریکا کۆببێتەوە، لەناویشیاندا چارڵس کاپچن گەورە بەڕێوەبەری کاروباری ئەوروپا و جێگرەکەی و لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەش، لەگەڵ باڵیۆز کریستی کێنی راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەدا کۆدەبێتەوە.بڕیاریشە دواتریش وەفدی ھەدەپە بەشداری لە کۆنفرانسی نوێنەرایەتی پارتەکەدا بکات کە ساڵانە لە واشنتن ساز دەکرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات