دەتوانیت بەم گیراوە سادەیە موو لە هەر جێگەیەکی لەشتدا بێت بە ئاسانی لە ماڵەوە لایببەیت، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لاوەکی هەبێت.
پێکهاتەکانی گیراوەکە تەنها ئەم دووانەیە:
• سۆدەی نان، بڕەکەی بە بنەمای پێویستیت بۆی.
• بۆیەک کەوچکی چێشت سۆدەی نان بڕی ٢٠٠ میللیلیتر ئاو بەکار بهێنە، با ئاوی خاوێن بێت کە بۆ خواردنەوە بشێت.
چۆنێتی ئامادەکردن و بەکارهێنانی:
• تاوەیەک بهێنە ئاوە پاکەکەی تێبکە.
• ئاوەکە بکوڵێن کەمێک.
• هەر کە بەرەو قوڵپدان چوو، ئاگرەکە بکوژێنە و ئاوەکە بکە ناو قاپێکەوە.
• ئینجا سۆدەی نانەکە بهێنە و بیکە ناو ئەم قاپە ئاوە کوڵاوەوە.
• جوان تێکی بدە تاوەکو گیراوەیەکی لێ دروست دەبێت.
• دەتوانیت بە لۆکە یان بە سەری پەنجەکانت ئەم گیراوەیە بدەیت لەو جێگەیەی کە مووەکەی پێوەیە.
• بەڵام باشتر ئەوەیە کە لۆکەکە بەتەواوەتی لەم گیراوەیە بسوویت بەتایبەت ئەو دیوەکەی کە دەکەوێتە سەر جێگە مووەکە دواتر لۆکەکە بەجێبهێڵیت بەسەریەوە و پاشان بە باندج بیبەستە بە هێواشی نەک توند کە خوێن بگریتەوە لە هاتووچۆ.
• دەتوانیت ئەمە لە پێس کاتی نوستندا ئەنجام بدەیت و بیهێڵیتەوە تا بەیانی کاتی هەستان ئەو کاتە لێبکەوە و بیشۆ بە ئاو.
• دوای ئەوە دەتوانیت کە ماددەیەکی پێشت شێدارکەرەوە بەکاربهێنیت و لەو جێگەیەی بدەیت.
• باشترین پێکهاتە بۆ ئەم کاری شێدارکردنەوەیەش بریتییە لە زەریتی گوێزی هندی.
• هەفتەی دوو بۆ سێ جار لانیکەم ئەمە ئەنجام بدە.
• لە دوای سێهەم جارەوە دەبینیت ئەو مووانە لێ دەبنەوە و دروست نابنەوە.
تعليقات
إرسال تعليق