bozhin خشتەی دابەشکردنی موچەی ئەم ھەفتەیە بڵاودەکاتەوە

bozhin

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت هەروەها موچەی مانگی شوباتی خانەنشینیانیش دابەش دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەم ھەفتەیەدا سەرەڕای دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی خانەنشینیان، دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابوریی ڕۆژی دووشەممەو سێشەممەی ئەم ھەفتەیە، موچەی مانگی شوباتی ٢٠١٦ی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی دابەشدەکرێت.

ھەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ھەرچەند تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەفەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت کۆتایی ئەم ھەفتەیە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسان بکرێت، لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆژی چوارشەممەو پێنجشەممە موچەی وەزارەتی پێشمەرگەو ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم و دەزگای ئاسایش دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم بە نەتەوەی ڕاگەیاند ڕۆژانی دووشەممەو سێشەممەی ئەم ھەفتەیە، موچەی مانگی شوباتی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەکە گوتیشی  چاوەڕواندەکرێت کۆتایی ئەم ھەفتەیە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسان بکرێت.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ڕۆژی چوارشەممەو پێنجشەممە موچەی وەزارەتی پێشمەرگەو ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم و دەزگای ئاسایش دابەشدەکرێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات