خازر پێشمه‌رگه‌ 10 گوندی كۆنترۆڵكرده‌وه‌ هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر داعش بەردەوامە

bozhin
خازر پێشمه‌رگه‌ 10 گوندی كۆنترۆڵكرده‌وه‌ هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر داعش بەردەوامە

خازر پێشمه‌رگه‌ 10 گوندی كۆنترۆڵكرده‌وه‌ هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر داعش بەردەوامە بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان هێرشیان كردەوە سەر موڵگەكانی داعش و چەند گوندێكیان ئازاد كرد لە میحوەری خازر.

سەعید مەموزینی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە نەینەوا  ڕاگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە پێشمەرگە هێرشی چڕ و جەرگبڕ دەكاتە سەر چەكدارانی داعش.

وتیشی: “هێرشەكە بۆ سەر ناوچەی وەردەك و تەل ئەسوەد بووە، لەگەڵ گوندی برایانی كاكەیی، لەو هێرشەدا پێشمەرگە پێشڕەوییەكی باشی كردووە،  ڕاشیگەیاند، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە كاتیوشا چەكدارانی داعش بۆردومان دەكات لە وەردەك و بەپێی زانیارییەكانیش 41 چەكداری داعش كوژراون، لە ناویشیاندا ئەمیر و داعشی بیانی هەن.له‌ میحوه‌ری خازر پێشمه‌رگه‌ به‌هاوكاری فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی دوو رۆژه‌دا 10 گوندی له‌ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش پاككرده‌وه‌.

موقه‌ده‌م محه‌مه‌د میكایل هه‌ركی، به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنی میحوه‌ری خازر  راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ رۆژی دووه‌می پۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یدا له‌ میحوه‌ری خازر هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌كدارانی داعش بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی كاكه‌ییه‌كان و كۆتایی به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ دێت.
به‌رپرسی عه‌مه‌لیاتی میحوه‌ری خازر وتیشی: “ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ گونده‌كانی كوله‌بۆر و گه‌زه‌كان و چه‌مه‌بۆر و توله‌به‌ند و وره‌دك-ی له‌ داعش پاككرده‌وه‌، ئێستا له‌ كۆتایی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌داین و چه‌ند مه‌زره‌عه‌یه‌ك ماوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی گوندی وه‌رده‌ك‌ چه‌كدارانی داعشی لێیه‌ هێرشمان به‌رده‌وامه‌ كۆتایی به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌هێنین”.

دوێنی 29ی ئایاری 2016 پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری خازر له‌ قۆڵی حه‌سه‌ن شامه‌وه‌ هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر چه‌كدارانی داعش و پێنج گوندی كۆنترۆڵكرده‌وه‌، گونده‌كانی (موفتی، زاراخاتوونی گه‌وره‌، زاراخاتوونی بچووك‌، گوندی ته‌ل ئه‌سوه‌دی گه‌وره‌ و به‌ده‌نه‌ی بچووك).

3 کاتژمێر پێش ئێس


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات