6 نیشانەی ئاگادارکەرەوە پێش توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ

razz

نەخۆشیەکانی دڵ بەیەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی نەخۆشی دادەندرێت کە توشی مرۆڤ دەبێت،بۆیە پێویستە ئاگاداربین لە دەرکەوتنی کۆمەڵێک نیشانە و نابێت پشگوێ بخرێت چونکە کاریگەری بۆسەر تەندروستی دڵ دەبێت،زۆربەمان دەرکەوتنی ئەو نیشانانە بە سروشتی دادەنێین بە تایبەتی ئەگەر نەخۆشی شەکرە و پەستانی خوێنمان نەبێت، ڕێکخراوی تەندروستی فەرەنسی ئاشکرای دەکات ساڵانە ١٢٠ ھەزار کەس توشی نەخۆشی دڵ دەبن لە جیھاندا،ئەمەش کۆمەڵێک نیشانەیە کەلەکاتی دەرکەوتنیدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت لە گرنگترین نیشانەکانیش:
١-ئارەقکردنەوەیەکی سارد و سەرگێژخواردن.
٢-ھەستکردن بە قورسبوونی سەر سنگ،ئەمە یەکێکە لە ھەرە نیشانە دیارەکان،ھەندێک جار ئازار لە دەستەکان و شان و بەشی سەرەوەی سکدا دروست دەبێت.
٣-ھەستکردن بە ھیلاکی جەستەی و بێتوانای لە ئەنجامدانی ھەرکارێکدا، تەنانەت ئەگەر کارەکە ئاسانیش بێت.
٤-ھەستکردن بە سەرما بوون، نموونە دەرکەوتنی نیشانەکانی ھەڵەمەت لە کەسەکەدا.
٥-ھیلاک بوونی بێ ھۆکار.
٦-تەنگبوونی ھەناسە بە ئەنجامدانی ھەر کارێک، ئەگەر کارەکە ئاسانیش بێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات