خواردنی قورمێ سەبزی چۆنیەتی ئامادەكردنی

bozhin
خواردنی قورمێ سەبزی چۆنیەتی ئامادەكردنی

خواردنی قورمێ سەبزی چۆنیەتی ئامادەكردنی

پێداوێستیەکان :
1- 3/2 قاپ فاسولیای سور
2- 350 گرام گۆشت
3- خوێ و بیبەر و زەردەچەوە بەپێی پێویست
4- 1 کەوچک ئاوی تەماتە
5- 3دانە لیموی  عەمانی (لیموی ووشک)
6- سەوزە (کەوەر، کەرەوز، ئسپناخ، شەنبەلیلە،جەعفەری، پیاز)
چۆنیەتی دروست کردنی :
پیاز لە ناو رۆندا سور ئەکەینەوە ئینجا گوشتەکەی تێ دەکەین کەمێک سور ببێتەوە ئاوی تەماتە زیاد ئەکەین دوایی نیو لیتر ئاو زیاد ئەکەین سەوزەواتەکان تێ دەکەین پێشتر سەوزەواتەکانمان وورد کردووەو سورمان کردووتەوە ئینجا فاسۆلیا کە پێشتر کوڵاندوومانە زیاد ئەکەین لێی دەگەرێین تا 2 ساعات بکوڵێ ئنجا لیمۆعەمانیەکان تێ دەکەین نیو سەعاتی تر یان کەمتر بکوڵێ قورمێ سەبزیەکەمان ئامادەیە .


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات